
یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
هاونیشتمانیانی کوردستان!
تێکۆشەرانی خەباتی کوردایەتی!
لە ٧٦ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان کە سەرمایەیەکی نەتەوەیی و سیمایەکی دێموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بوو، پیرۆزبایی خۆمان لە ڕێبوارانی رێبازی مەکتەبی چوارچرا دەکەین.
هەر وەها لەو ڕۆژە مەزن و پڕشنگدارەی ئاسمانی کوردایەتیدا پەیمان وەفاداری نوێ دەکەینەوە کە تا سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی قوتابخانەی چوارچرا لەو ڕێباز پیرۆزەدا لە تێکۆشان و خەباتی شار بە پشتیوانیی شاخ لە خەبات و چالاکی سەردەمیانە بەردەوام بین.
١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی