کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە

17:54 - 26 سەرماوەز 2720

ئەندامانی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ڕوار بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزباییکردنی ئەو ڕۆژە، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادییەش بدات

شەهید ''دوکتور قاسملوو"

بێگومان بەردەنگی ڕاستەقینەی ئەم ڕستە پیرۆزەی ڕێبەری مەزنمان دوکتور ''قاسملوو'' پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی کوردستانن.

پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە، ڕەمزی خۆنەویستن و پارێزەری سەروەری و سەربەرزیی نیشتمانە.

ناوی پیرۆزی پێشمەرگە بۆ هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە، وەبیرهێنەری ئازایەتی و گەلویستییە.

ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ئێمە ئەویندارانی ڕێبازی ''قاسملوو'' و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی دێموکراتپەروەری ''ڕوار'' سەر بە هەورامانی دەلال، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە پڕشنگدارە لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی شاخ و شار دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە تا دواهەناسەی ژیانمان لەسەر ڕێبازی پڕ لە سەروەریی پێشمەرگایەتی، پارێزەری خاک و نیشتمان بین.

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ڕوار