کوردستان میدیا

سێشەممه 13ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە گوندی "شیان"

11:24 - 11 خاکەلێوه 2720

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی شیان بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامێكیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە"

شەهیدان تاجی خوێناوی ژیان و نرخی ڕزگاریی نیشتمانن

ئێمە لاوانی ئاوایی شیان لە ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدکردنی ڕێبەری گەورەمان، کەسایەتیی هەڵکەوتوو و مێژوویی نەتەوەکەمان کە بە هەڵکردنی بڵێسەی ئاگری خەبات کە زیاتر لە ٧ دەیەیە بە بڵێسەیە پەیمان لە گەڵ ڕێبازی پیرۆزیان نوێ دەکەینەوە .

 بیرۆکەی نیشتمانپەروەری و مافپەروەریی پێشەوای نەمر هەموو کات ڕێنوێن و چرای خەبات و تێکۆشانمانە.

پێشەوای نەمر خۆی فیدا کرد تا نەتەوەکەی لە ژێر چەپۆکی پڕ لە قینی سپای دوژمن بپارێزێت.

 ئێمەش وەکوو لاوانی شیان پەیمان نوێ دەکەینەوە هەتا دوایین دڵۆپی خوێن کە لە جەستەماندایە لەسەر ڕێبازی نیشتمانپەروەرانەی ڕێبەرمان لانەدەین و یادیان بەرز ڕاگرین.

هەموو کات بیر و باوەڕی ڕێبەرانمان بکەینە پێشەنگی خەبات بۆ ڕزگاری و خزمەت بە نەتەوەکەمان.

سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان

بەرز بێت ۱۰ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان