بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور ''سادق شەرەفکەندی'' و هاوڕێیانی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان !
زیندانییە خۆڕاگرەکان!
پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی سەنگەری شاخ و شار!
لە شاری سەقزی دێموکرات پەروەرەوە سڵاوتان بۆ دەنێرین
ڕۆژی ۲٦ی خەرمانان پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچاوانی کۆماری تێرۆریستی ئێرانەوە و وڵاتانی بێ هەڵوێست و قازانجپەرستی جیهان.
ئێمە لەم ڕۆژەدا دیسان پەیمانی وەفاداری و درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدانتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین هەتا دواپشوو ڕێبواری بەوەفای ڕێگای دوکتور ''سادقی شەرەفکەندی'' بین.
دڵنیاین ئاوات و ئامانجی شەهیدان و نەتەوەی کورد بە کار و تێکۆشانی بەردەوام و خەباتی بێوچان دێتە دی. بۆیە داواکارین تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتدا ئەوەی بەرانبەر بە داگیرکەرانی کوردستان بۆیان دەکرێت بیکەن هەتا نیشتمانەکەمان زووتر بە ئازادی و سەربەستی بگات .
سڵاو بۆ هەموو شەهیدانی حیزب و گەل بەتایبەت دوکتور ''شەرەفکەندیـ''ـی نەمر
ڕووخاوتر بێت ڕێژیمی گەندەڵ و تێرۆریستی ئاخوندی
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز