ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز پەیمانیان نوێ کردەوە کە خوێنی شەهید "هیدایەت عەبدوڵڵاپوور" ڕێنوێنی ڕێگایانە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
دەستی جینایەتکاری ڕێژیمی ئینسانکوژی ئاخوندی جارێکی دیکە تاوانێکی نوێی دژ بە مرۆڤایەتی و ئازادیخوازی خولقاند .
ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران بە زەبر و زەنگ و کوشتن و بەندکردن ناتوانێ لاوانی کورد لە داوا ڕەواکانیان پاشگەز بکاتەوە. شەهیدکردنی هاوڕێ هیدایەت عەبدوڵڵاپور لەلایەن ڕێژیمی کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندترین شێوە مەحکووم دەکەین.
هەر بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم هاوسەنگەرانی شاخ و شار دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین .
بەڵێن دەدەین هەتا دواهەناسە ڕێبواری بەئ ەمەگی ڕێبازی پڕ لە شانازیی شەهیدان بین و بۆ سەرخستنی ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک کۆتایی نەکەین .
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران
سڵاو لە ڕووحی نەمری شەهیدانی حیزب و گەل
ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزب لە شاری سەقز