کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ''تەرگەوەر'' بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ

12:31 - 23 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی ڕێبەری ناوداری کورد، پێداگریان کردەوە کە دەرێژەدەری ڕێبازی دوکتور''قاسملوو''ن.

لە ساڵڕۆژی تێرۆری ناجوامێرانەی یەکێک لە ئازادیخوازانی جیهان، دوکتور ''عەبدولڕەحمان قاسملوو'' بەشێکی زۆر لە میدیا بەناوبانگەکانی جیهان بە چەندین کاتژمێر لە سەر بیرو هزری ئەو ڕێبەرە دەدوێن کە ئەو تەنیا کەسێک بوو لە ئاستی ئێراندا گەشەی بە دێموکراسی دەدا و کاری بۆ دەکرد.

زۆرێک لەو زانایان و سیاسەمەدارانەی قاسملوویان دەناسی یان ئاگایان لە سەر بیر و هزری هەبووه، لەهەمبەر لەدەستدانی قاسملوو زۆر بەداخن کە تەنیا ڕێبەرێک بوو کە دەیهەویست بە شێوەیەکی بەرفراون دێموکراسی لە ئێراندا جێگیر بکات.

دوکتور قاسملوو تەنیا ڕێبەری گەلی کورد نەبوو بەڵکوو ڕێبەری هەموو گەلانی ئێران بوو، بۆیە هەموو خەڵکی ئێران لە ساڵڕۆژی  تێرۆرکرانی ئەو بیرمندە ئازادیخواز و دیپلۆماتە ناودارە خەمبارن.

ئێمە ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ لە سەر درێژەدانی ڕێبازی قاسملوو و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان پێداگرتر دەبین و ڕێبازی قاسملوو هەر درێژەی دەبێت.