کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ

12:55 - 26 گەلاوێژ 2721

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ''گابازەڵە''ی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردەوە و پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی ڕێبوارانی ڕێگای گەلاوێژ بن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی گەرم به تینی خۆری گەلاوێژ

مۆمی ٧٦ ساڵەیی تەمەنی پڕ لە شانازیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتێکدا هەڵدەگیرسێنین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات پڕاوپڕە لە ئاڵوگۆڕ و وەرچەرخان؛ بەو هیوایەی کە ژووری فکریی حیزبی دێموکرات ئەوەندە بە تۆانا بێت کە بتوانێت لەو ئاڵوگۆڕانەدا کەڵکی بەسوود وەربگرێت.

بەبۆنەی هاتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر، پێشمەرگە، ئەندامان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، گیراوانی سیاسیی خۆڕاگر و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین و بە دڵۆپ دڵۆپی خۆینی شەهیدان پەیمان نۆی دەکەینەوە کە هەتا سەر درێژەدەری ڕێبازی ڕێبوارانی ڕێگای گەلاوێژ بین.

ئەندامانی نەهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاوایی گابازەڵە سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد