کوردستان میدیا

سێشەممه 13ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە

13:45 - 9 خاکەلێوه 2720

پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان، لایەنگران و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شار و گوندە جیاوازەکانی کوردستان پەیامیان بڵاو کردەوە.

لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، شنۆ، ورمێ، سەقز، بانە، نەغەدە و چەندین شاری دیکەی کوردستان بە ناردنی پەیامی جیاواز پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

هاوکات لە بەشێک لە گوندەکانی وەک: ''نییەر، تەنگیسەر، سینگان، ئاڵیاوی، چەپەرواێ" و چەندین گوندی دیکەی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە سەرجەم ئەو چالاکیانەدا تێکۆشەرانی دێموکرات پەیامی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوەیان بڵاو کردووەتەوە پەیمانی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوه.

لە ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی، ''پێشەوا قازی محەممەد''، سەرۆک کۆماری کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ''سەدری قازی'' و ''سەیفی قازی'' لە چوارچرای مەهاباد لەلایەن ڕێژیمی پەهلەوییەوە لەسێدارە دران.

لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا، ١٠ی خاکەلێوە بە ڕۆژی شەهیدانی کورستان ناودێر کرا.