کوردستان میدیا

شەممه 25ی بانەمەڕ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامانی شاری شنۆ سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک لوقمان مێهفەر

12:32 - 22 خاکەلێوه 2721

ئەندامانی حیزب لە شاری شنۆ سەبارەت بە کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" پەیامی سەرەخۆشییان بۆ حیزب نارد.

سەبارەت بە کۆچی ناوەختی هاوڕێی تێکۆشەرمان کاک "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبە خۆشەویستەکەمان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتیی حیزب و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری "مێهفەر" دەکەین و لەگەڵ ڕێبازی هەموو شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە بە ئەمانەتەوە درێژەدەری ڕێبازیان و بەڕێوەبەری بڕیاراتی حیزبەکەمان دەبین تا وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانیان.

ڕۆحی شەهید لوقمان مێهفەر شاد  و ڕێبازی تا سەرکەوتن هەر ئاوەدان بێت