ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدانی ڤییەن لە شار و گوندەکانی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
وێڕای سڵاوێکی گەرم و شۆڕشگێڕانە لە هەموو خەڵکی کوردستان.
هاتنی مانگی پووشپەڕ، کولانەوەی زامێکی قووڵ و ساڕێژنەکراوە کە تێرۆریستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەستەی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانیان دا. ڕێژیمی ئێران لە نەخش و ڕۆڵی کاریگەری د. قاسملوو و بزووتنەوەی کورد ئاگادار بوون، هەر بۆیە هەوڵی تێرۆرکردنی د. قاسملوویان دا.
بە دڵنیاییەوە تێرۆریزم و کاری قێزەون و نامرۆڤانە هەر لە سەرەتاوە بەشێک بووە لە فەلسەفەی کاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
هەر بەو بۆنەوە تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەین و تا دوا هەناسەی ژیانمان وەفادار بە ڕێبازی شەهید د. قاسملوو و هاوڕێیانی دەمێنینەوە و هەر لەو پەیوەندییەدا سەری ڕێز و حورمەت بەرامبەر بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دادەنوێنین و هیوادارین هەرچی زووتر زیندانییانی سیاسی لەژێر دەستی ڕێژیمی دڕندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕزگاریان بێت.
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد