کوردستان میدیا: په‌یامی كۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له شاری سه‌قز و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی "ئه‌نوه‌رخان سوڵتانپه‌نا"وە.
دەقی پەیامەکە:
بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و مه‌زنی سوڵتانپه‌نا!
هاوڕێیانی خۆشه‌ویست!
ئێمه كۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له شاری سه‌قز و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به بۆنه‌ی كۆچی دواییی كاک ئه‌نوه‌رخان سوڵتانپه‌نا، هاوخه‌میی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌رده‌بڕین. كۆچی ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه به‌داخه‌وه خه‌سارێكی گه‌وره‌یه له بزووتنه‌وه‌ی كورد و خه‌سارێكی چه‌ند قاتیشه له شێعر و ئه‌ده‌ب و نووسین و وه‌رگێڕاندا!
ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئێمه له نزیكه‌وه نه‌مانتوانیوه له خزمه‌ت كاک ئه‌نوه‌رخانی ڕەحمهتیدا بین، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا به جه‌سته له نێو ئێمه نه‌ماوه. ئه‌وه‌تا كتێب و قه‌ڵه‌می بۆ ئێمه بووەته قوتابخانه‌یه‌ک بۆ فێربوون، دێموكراتبوونی بۆ ئێمه بووەته ڕێبازێک بۆ سه‌ركه‌وتن، دانه‌بڕان و سووربوونیشی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه بۆ ئێمه هێمایه‌كه بۆ پێبه‌ندبوون و نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن.
بێگومان مامۆستا ئه‌نوه‌رخان سوڵتانپهنای خه‌باتگێڕ، پێشمه‌رگه، شاعێر، ئه‌دیب، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ، له ئاسمانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه و حه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه ژێردهستهكهمان، تا ئه‌به‌د وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش ده‌دره‌وشێته‌وه و بۆ ئێمه ڕێنیشانده‌ر و مامۆستای كوردایه‌تییه.
ڕۆحی شاد و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.
كۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سه‌قز و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
سه‌رماوه‌زی ٢٧١٨ی کوردی