
کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "میراوێـ"ـی شاری شنۆ لەگەڵ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە و بەڵێنی دەدەین هەتا دواساتەکانی ژیانمان بە ڕێگا و ڕێبازیان وەفادار بمێنینەوە.
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەم ڕۆژە بەرز دەنرخێنن و داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین ڕێز لە دەسکەوتەکانی چەند ساڵەی خەباتی ڕزگاریخوازیی حیزبەکەمان بگرن.
بۆ جارێکی دیکە لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمان نوێ دەکەینەوە و ئامادەیی خۆمان بۆ هەر جۆرە ئەرکێکی حیزبی ڕادەگەیەنین.