کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

10:12 - 25 سەرماوەز 2721

کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پیرۆزبایی لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەربەرزی نەغەدە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز بێت له ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرجەم پێشمەرگەکان، زیندانییانی سیاسی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەکانی شار و هەموو لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی شار لە شاری نەغەدەی خۆڕاگر و گوندەکانی دەوروبەر، پەیمانی نۆیی خۆمان بۆ ڕێگا و ڕێبازی چەند ساڵەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شەهیدانی کوردستان و گەلی کورد دووپات دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تا دوایین سات و هەناسەکانی ژیانمان لەسەر ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان درێژە بە هەر چەشنە خەبات و چالاکی بدەین و ئامادەین لەپێناو ڕزگاریی گەلی کورد گیانمان لەپێناو کوردستان بەخت بکەین. ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدەی سەربەرز و هەمیشە دێموکرات ئەم ڕۆژە بەرز دەنرخێنین و داوا لە هاوشارییانی نەغەدە و هاونیشتمانییان دەکەین ڕێز لە دەستکەوتەکانی چەند ساڵەی خەباتی ڕزگاریخوازیی حیزبەکەمان بگرن، هەر بەم بۆنەوە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەشی  تەواوی کادر و ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار و شاخ  و دەرەوی وڵات دەکەین و ئاوات دەخوازین بە یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان بناغەکانی ڕژیمی کۆنەپەرست و خوێنڕێژ و بێ بنەمای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیکجاری تێک بڕووخێت.

سەرکەوێ ڕاسان، سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد