کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی "لەیلاخ" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

11:05 - 27 سەرماوەز 2721

کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخی سنە، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی لەیلاخی سنە، ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پیرۆز بێت لە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکرات، سەرجەم پێشمەرگەکانی شار و شاخ، زیندانییانی خۆڕاگری سیاسیی نێو چاڵە ڕەشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، کەمئەندامانی خەبات و هەموو لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

بڕووخێت ڕێژیمی جینایتکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرکەوێت ڕاسان