
بڕیارە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەز، ئەنجومەنەکانی "شنەی نەوژینی کوردستان، گرووپی شاخەوانی- فەرهەنگیی چلچەمە و جەمعییەتی کوردستانی سەوز" لە سنە هەڵمەتێکی ژینگەیی بەڕێوە ببەن.
ئەم ئەنجومەنانە لە پەیامێکدا داوایان لە چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی و خەڵکی سنە کردووە کە لەم هەڵمەتە ژینگەییەدا بەشداری بکەن و کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی لە مەیدانی گازی ئەو شارە کۆ ببنەوە.
بڕیارە لەو هەڵمەتەدا "دنکە بەڕوو، قەزوان، بامە تاڵە و تەنس و..." بچێنرێت.
لەو پەیامەدا داوا لە بەشداربووان کراوە کە لەگەڵ خۆیان کەرەستەی پێویستی وەک پێمەڕەی بچووک یان هەر شتێک کە بۆ هەڵقەندنی زەوی بەکار دێت، بهێنن.