کوردستان میدیا

سێشەممه 21ی خەزەڵوەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکانی تێکۆشەرانی دێموکرات لە کوردستاندا بەردەوامە

12:05 - 23 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ سه‌قز له‌ دوو چالاكیی جیاواز و ‌ به‌ربڵاودا، ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ ناوه‌ندی‌ هاوكاریی حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ شاری‌ سه‌قز، شه‌وی‌ ٢٢ له‌سه‌ر ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ دوو چالاكیی‌ ته‌بلیغیدا، ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ ناوه‌ندی‌ هاوكاریی حیزبه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان له‌ شاری‌ سه‌قز به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو بڵاو كرده‌وه‌.

‌تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک: "نه‌شمیلان، سیلۆ، ته‌په‌ی‌ شافێعی‌، فازی‌ دووی‌ فه‌رهه‌نگیان، ئوستاد شیرازی‌ (کوشتارگا)، گه‌ڕه‌كی‌ مزگه‌وتی‌ حه‌زره‌تی‌ ئه‌بووبه‌كر، شاناز، ده‌رمانگای‌ شه‌كەر‌ڕیز، شه‌قامی‌ موعه‌لیم، ده‌ور مه‌یدان شاناز، شه‌قامی‌ سه‌عدی‌، حه‌ماڵاوای‌ سه‌ر و‌ خواره‌وه‌، عه‌باس ئاوا، ماڵه‌ گوڵان، ناو بازاڕ، شاره‌كی‌ موكریان، چۆمی وه‌لی‌ خان ‌و شاره‌كی‌ دانشگا"، سه‌دان  تراكتی‌ تایبه‌تیان بڵاو كرده‌وه ‌‌و ده‌یان ماڵه‌ جاشیشیان له‌و تراكت‌ و ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌ پڕ كرد.

شایانی باسە کە شاری سەقز یەکێک لەو شارانەیە کە جه‌وێكی‌ نیزامی‌‌ و ئه‌منییه‌تی‌ به‌سه‌ریدا زاڵه‌ و لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تا ڕادەیەکی زۆر مێلیتاریزە کراوە.