ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانی لە حیزب لە شارەکانی "مەهاباد"، "سنە" و "پیرانشار" چالاکیی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
لە ناوچەی "گوێکتەپە"ی "شاروێرانـ"ـی مەهاباد، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەسەر دیوار و لە هەندێک شوێنی نیشتەجێبوونی خەیانەتکارانی گەل و نیشتمان دروشمیان نووسی و هۆشداریان بە خائینان دا کە تۆڵەی خوێنی شەهیدانی گەل دەکرێتەوە.
هەروەها بە نووسینی "سەرکەوێ ڕاسان" پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدان، شەهید "سمکۆ" و شەهید "سۆهراب" و سەرجەم شەهیدان نوێ کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر بڕیارێکی حیزبی دەربڕی.
لە لایەکی دیکە بە دروشمی "دەنگدان خیانەتە بە خوێنی شەهیدان" چالاکییان بەڕێوە برد.
هەروەها ئەندامان و لاینگرانی حیزب، لە گوندی "نییەر"، بە یادی شەهید "هادی شێخە" و شەهید "ئەیووب سووڵتانی" ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵکرد و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.
هاوکات لە گۆندی "کەڵەکین" سەر بە شاری "پیرانشار" ئاڵای کوردستان هەڵکراوە و دروشم دراوە.