ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، چالاکانی ژینگەیی لە شاری "سەردەشت"، لە هەڵمەتێکی ژینگەیی بەریندا کۆمەڵێک نەمامی جۆراوجۆریان چەقاند.
ئەو هەڵمەتە ژینگەییە لە دەوروبەری بەنداو و بەری "ڕەبەت" سەر بە "سەردەشت" بەڕێوە چووە.
لەو چالاکییە ژینگەییەدا چەندین نەمامی وەکوو "بەڕوو، بادام و تاوک" لەلایەن دڵسۆزانی ژینگەوە چەقێندران.
هەروەها لەو چالاکییەدا منداڵان ڕۆڵێکی باشیان گێڕاوە.