کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە کوردستان درێژەی هەیە

11:42 - 29 جۆزەردان 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شنۆ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و خەباتی پێشمەرگە دەردەبڕن.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی بە ئەنجامدانی چالاکییەکی تەبلیغی پشتیوانییان لە ڕاسان و حیزبی دێموکرات کرد.

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا بە دانانی ئاڵای کوردستان، لۆگۆی حیزبی دێموکرات و بڵاوکردنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" ڕێباز و ئامانجی حیزبەکەیان بەرز نرخاند.

ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام و لە هەموو کات و ساتێکدا خۆشەویستی و وەفاداری خۆیان بەرانبەر بە حیزبەکەیان دەردەبڕن و ئامادەن بۆ هەر چەشنە بڕیارێک.