کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز درێژەی هەیە

10:52 - 28 سەرماوەز 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەردەوامن.

لە کامیاران لە گوندی "چرۆسانە" بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە، ئاڵای کوردستان هەڵدرا.

لە سەقز بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گەڕەکەکانی حەماڵاوای ژووروو، شەهرەکی موکریان، حەماڵاوای خواروو، شەهرەکی کوردستان، گەڕەکی عەباساوا، شەهرەکی ئەنسار، شەهرەکی زاگرۆس و گەڕەکی تازاوا" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووه.

لە شاری سنە بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.

لە پیرانشار لە "گوندی نەمنجێ، گردیم خانێ و بادیناوی" ڕێز لە ڕۆژی پێشمەرگە گیرا.

لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.