کوردستان میدیا

شەممه 3ی رەشەمه 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە بەردەوامه

10:56 - 26 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان، ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، بەرەوپیریی ئەو ڕۆژەوە دەچن و ڕێز لەم ڕۆژە پیرۆزە دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئیسفەهان، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی، ڕێزیان لە ٢ی ڕێبەندان گرت.

لە شارەکانی کوردستان و ئێراندا، پێشمەرگەکانی شار لە بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە حیزبی دێموکرات، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغی، وەفاداریی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.