ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە "نێـ"ـی قارەمان زێدی شەهید "مەنسوور ئەحمەدیـ"ـیەوە بە بڵاوکردنەوە تراکت، پووستێر و نووسینی دروشم، یادی ئەو ڕۆژه مێژووییان پیرۆز کرد.
لە پیرانشار، زێدی شەهید "ئەسعەد شەریفیان"، بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان و هەروەها هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، وەفاداریی خۆیان به ڕێبازی کۆماری کوردستان دووپات کردەوە.
لە سەردەشتی زێدی شەهید "عوسمان غەفاریـ"ـیەوە، ڕۆڵەکانی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم، جێژنی ٢ی ڕێبەندانیان پیرۆز کرد.
لە بانە، زێدی شەهید "ڕەسووڵ چووپانیـ"ـیەوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بهبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە پاوەی زێدی شەهید "حوسێن شیانی"، قارەمانانی دێموکرات لەگەڵ ڕێبازی کۆمار پەیمانیان نوێ کردەوە و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان کرد.