کوردستان میدیا: قارەمانی دێموکرات بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان لە گوندی "نێ"ـی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "نێ"ـی هەمیشە دێموکرات بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان وێنەیەکی گەورەی دوکتوری هەمیشە زیندوو دوکتور سادق شەرەفکەندیان لە تابلۆی ئەسڵیی گوندی نێ بەرز کردووەتەوە.
ئەو تابلۆیە ببوو بە جێگای خۆشحاڵیی خەڵکی ئەو گونده؛ هاوکات لاونی نێ بۆ چەندمین جار پیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیداندا نوێ کردووەتەوە و وتوویانە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێبەرانی گەورەمان دەست لە خەبات و تێکوشان هەڵناگرین.