کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵاتدا، بە ئەنجامدانی کار و چالاکیی تەبلیغیی، پەیمان لەگەڵ شەهیدانی ڤییەن نوێ دەکەنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو، لە شاری کرماشان و گوندەکانی سەقز، بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆر کردنی د. قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردووەتەوە،
لەم شوێنانەی شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە: (گەڕەکی حافزییەی کرماشان، شارەکی ڕوودەکی).
هەروەها لە گوندەکانی قاراوا و کارێزە، سەر بە شاری سەقز، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.