کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری "نۆدشە"، بە دانانی جامانە، گوڵی سوور و هەروەها تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕێبەری گەلەکەمان، دوکتور قاسملوو، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی ئەم ڕێبەرە بلیمەتەی گەلی کورد دووپات کردەوە.
هەروەها، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و کوردانی دانیشتووی "دەماوەند" لە شاری تاران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی ڕایانگەیاندووە: "پەیمانی وەفاداری لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڤییەن تازە دەکەینەوە و خۆمان بە قەرزداری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەزانین".