کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستاندا بەردەوامە

13:18 - 30 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی گەلاوێژ، خاکیپۆشانی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها بە هەڵواسینی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی چالاکیی لێ ئەنجام دراوە بریتی بوون لە: "سەر ڕێگای هاتوچۆی گوندەکانی خوڕخوڕە و قجیاوا و گاپیس و هەروەها ڕێگاکانی نێوان ئەو گوندانە".