کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستاندا درێژەی هەیە

12:13 - 25 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغیییان بەرێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەر، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی ''نسڵـ''ـی سەر بە ناوچەی شامیان و لە بەرزایییەکانی کوڕەمیانە سەر بە شاری سەوڵاوا بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی خۆرهەڵات و درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات، بە نووسینی: بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی ڕاسان، شەهید نامرێ، پیشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران دەربڕی.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی، لە شارەکانی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و بێزارییان لە ڕێژیم دەر دەبڕن.