کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە شارەکانی کوردستاندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ''گوێکتەپە"، سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و گوندی ''قەڵاتەڕەش"، سەر بە شاری پیرانشار، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، "دوکتور قاسملوو" و بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەردەوامیی ڕاسان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە شاری گوێکتەپە، بە نووسینی دروشمگەلی: "بژی قاسملوو و قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
هاوکات، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی قەڵاتەڕەشی سەر بە شاری پیرانشار، بە نووسینی: "قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە و ڕاسان بەردەوامە"، چالاکییان ئەنجام دا.
هەموو ساڵێک لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری ناوازەی گەلی کورد، خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغیی جۆراوجۆر بۆ مەحکوومکردنی تێرۆریزمی نێونەتەوەیی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەبەن و پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان نوێ دەکەنەوە.