بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٣١ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری ناوداری کورد، دوکتور "قاسملوو''، لە شار و ناوچەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی "خورخوڕە"ی سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد؛ ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "ماسیەری شێخ، مەولاناوا، کانی سەیی، خورخوڕە، قشڵاق ملە، قوتڵوو، ڕۆستەمان، شێخەڵە، دەرەقووڵە و سەڵتە کەڵتووی سەقز لە ناوچەی سەرشیو".
لاوانی خەباتکاری چۆمی مەجیدخان و شاروێران بەبۆنەی ۲٢ی پووشپەڕ لە چالاکییەکی شۆڕشگێڕانەدا تابلۆ و ناوی نەخۆشخانەی سەرچناریان بۆ نەخۆشخانەی شەهید "شەهاب حەیدەری" گۆڕی و ئاڵای کوردستانیان لەسەری بەرز کردەوە، هەربەو بۆنەوە دروشم و تراکتیان بڵاو کردەوە.
هەروەها ڕۆڵەکانی دێموکرات لە "ئیندرقاش، بۆزە، گەڕەکی کارمەندانی مەهاباد، خاتوونباغ، قوڵقوڵە، گوێگتەپە، مەجبوورئاوای مەهاباد، عەوڵڵاباد، ئازاد، گەڕەکی فەجری مەهاباد، سەرچنار و قەرەگۆل" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە پیرانشاری قارەمانەوە لە گوندی "قەڵاتە ڕەش" تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە ئیلامی دێموکراتەوە تێکۆشەرانی دێموکرات لە "ئاودانان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە شارەدێی نێ ئەندامانی تەشکیلاتی نەهێنیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
کوڕان و کچانی دێموکرات لە تەنگیسەر لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
هەروەها قارەمانانی دێموکرات لە بووشێهر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.