کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان بەردەوامە

17:40 - 15 جۆزەردان 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی گەلی قاسملوو بە نووسینی دروشمی حیزبی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندی ''بەڕۆژ'' لە گەلی قاسملوو سەر بە ورمێ، بە نووسینی دروشمی وەک: ''بژی حیزبی دێموکرات، بژی پێشمەرگە و بژی ڕاسان''، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بەردەوام لە شار و ناوچەکانی کوردستان بە ئەنجامدانی کار و چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و خەباتی گەلی کورد دووپات دەکەنەوە.