کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی بەرینی تەبلیغی لە شارەکانی کوردستاندا بەڕێوەچوو

11:26 - 22 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: نیشتمانپەروەرانی دێموکرات، لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

پێشمەرگەکانی شار و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لە شارەکانی ورمێ، پیرانشار و بانە پشتیوانیی خۆیان لە پێشمەرگە و ڕاسانی خۆرهەڵات ڕاگەیاند.

لە درێژەی ئەم چالاکییانەدا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات، دژ بە سپای تێرۆریستی پاسداران، سەدان تراکت و پۆستێریان لە شوێنە گشتیەکاندا، بڵاو کردەوە.

ئەو شوێنانەی سەر بە شاری ورمێ کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە: گوندی "نازلوو، کەرێز، کوورێ و تازەکەند، سەر بە ناوچەی ئەنزەل؛ گوندەکانی سنجی و خرابە، سەر بە ناوچەی کناربەرۆژ و گوندەکانی قرەلر، کۆسە بالۆ و خانقای سوور".

ڕاسانییانی خۆرهەڵات، لەم شوێنانەدا، ئەو پۆستێرانەی کە لە لایەن دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتەوە ئامادە کرابوون، بڵاو کردەوە.