کوردستان میدیا: ڕێبوارانی ڕێگای ئازادی، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملووی نەمر، چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.
قارەمانانی دێموکرات لە شاری نەغەدە، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە شوێنەکانی وەک؛ شەقامی دوکتور قاسملوو، پاسگای ئینتزامی دووئاوان، مەیدانی کاویان و قوتابخانەی "شەهید ڕەجایی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه بردووە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە چەندین شاری کوردستان، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تایبەت و جۆراوجۆر بەڕێوە چووە.