کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە چەندین شار و گوندی کوردستانی ئێراندا تراکت، پۆستێر و وێنەی دوکتور قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکردنی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و نووسینی دروشم چالاکی تەبلیغییان لە شار و ناوچەکانی کوردستان ئەنجام دا.
ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکرات له شاری سهقز بهبۆنهی سیهەمین ساڵڕۆژی تیرۆركرانی شههید دوكتور قاسملوو، چالاكیی تهبلیغییان بهڕێوه برد.
ئەو شوێنانەی شاری سەقز کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: "کەریم ئاوا، شاناز، حافز، پشت مزگەوتی سەلمان فارسی، ڕوودەکی، شافێعی و گەرەکی ماڵی ئیمام جومعە."
هاوکات ئەندامانی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە دەورووبەری شاری دێولان لە شوێنەکانی وەک: "تروەڕێز، عالیاوا، نۆخانی، سادق ئاوا، قادرمەرز، موارەک ئاوا و مەسیری جاددەی قوروە - دێولان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە."
هەروەها لە شاری مەریوان لە گەڕەکی "نەخۆشخانەی کۆن، دەورووبەری نەخۆشخانەی فەجر، دەرووبەری قوتابخانەی سەرەتایی ٢٣ی تیر، گەڕەکی فەرمانداری و گەڕەکی بەهاران و گوندی هەرسین"، تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبردووە.
ڕۆڵە چاونەترسەکانی دێموکرات لە شاری دیواندەرە لە شوێنەکانی وەک: "شەقامی دوکتور قاسملوو، گەڕەکی فازی ١و٢، دیواری بونیاد شەهید، ١٦ میتری، سەرەتای شار و گوندی ڕەشی ئاوا بە شێوەی بەڕبڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد."
هەروەها، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "باوان" سەر بە شاری ورمێ بەشێوەی بەرین و بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان ئەنجا داوە.
قارەمانانی دێموکرات لە چیای "نستان" سەر بە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە و یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرتووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە مەیدانی ئێقباڵی شاری سنە و لە ئاویەر بەبۆنەی سیهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە برد. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەهید کردنی پێغەمبەری ئاشتی و ئازادی و مرۆڤایەتی، شەهید کاک دوکتور قاسملووی نەمر و هاوڕێی شەهید کاک عەبدوڵا قادری ئازەر لە وڵاتی ئوتریش بە دەستی جەلادان و زەحاکانی زەمان، وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کارە نامرۆڤانەیە ڕایانگەیاندووە کە دوای تێپەڕێنی ٣٠ ساڵ بە سەر ئەم کارەساتە دڵتەزێنەدا، لە لایەن خەڵکی مافخوازی کوردستان و ئەویندارانی شەهید دوکتور قاسملوو، پەروەندەی ئەم جینایەتە نامرۆڤانەیە بۆ هەمیشە بە کراوەیی دەمێنێتەوە و کۆماری کۆنەپەرەستی ئێران وەک ڕێژیمێکی تێرۆریست ڕیسوا و مەحکوومە. لەم پەیامەدا هەروەها هاتووە: "بەڵێنی دەدەین تا ئاخرین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری بیروڕا و ڕێگای پڕ لە شانازیی شەهیدی هەمیشە زیندوومان، دوکتۆر قاسملوو و هەموو شەهیدانی گەل و نیشتمانمان بین و تا وەدیهاتنی هەموو ئاوات و ئامانجەکانمان و گەیشتن بە ڕزگاری یەکجاری دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵناگرین."