کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی نییەر، سەربه ناوچەی ژاوەرۆی سنە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی نییەر، سەربه ناوچەی ژاوەرۆی سنه، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات، لە گوندی نییەر، به دانانی ئاڵای کوردستان، ئارمی حیزبی دێموکرات، جامانە، وێنەی شەهیدان و گوڵی هەڵاڵە پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کردەوە و بۆ جارێکی تر پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.