کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و گیانفیدایی پێشمەرگە، لە هەورامان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەورامانی قارەمانپەروەر، بە شێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پۆستێری تایبەت بە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بڵاو کردووەتەوە.
پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "دەل"، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی پشتیوانی و خۆشەویستیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕیوە.
لە سەرەتای مانگی سەرماوەزەوە، بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان خەڵکی کوردستان، بەرەوپیری ئەو ڕۆژە مێژووییە چوونە و پشتیوانیان لە هێزی پێشمەرگە دەربڕیەوە.