کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە کامیاران

15:48 - 11 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران، بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، شەهرەکی بێعسەت، شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی ١٢ میتری، کۆڵانەکانی بان تەپە و کۆلانەکانی شەقامی سـنە تراکت و پووستێری تایبەت بەو رۆژەیان بڵاو کردەوە.

هەروەها لە درێژەی کار و چالاکیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لە شاری بۆکان پووستێری تایبەتی كۆمیسیۆنی تەشكیلاتیان بە نیشانەی رێزلێنان لە بنەماڵەی شەهیدان و وەفاداری بە رێبازی شەهیدان، بۆ بنەماڵەی شەهیدان ناردووە.

لەو پەیوەندییەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی شنۆ، نەغەدە و رەبەت وێڕای کڕینی دیاری بۆ دایکی شەهیدانی کوردستان، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە و وەفاداریی خۆیان بۆ درێژەپێدانی رێبازی شەهیدان لەگەڵ بنەماڵەکانیان دووپات کردووەتەوە.

گادەر. د