![](/weney-mallperr/9391.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی له مەهاباد، یادی شەهیدانی تیرۆری میکۆنووسیان بەرز راگرت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە بەرەبەری ٢٢ـەمین ساڵیادی تیرۆری دوکتور سادقی شەرەفکەندی و هاوڕێیانیدا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوکردنەوە پووستێر و نووسینی دروشم، یادی شەهیدانی تیرۆری میکۆنووسیان بەرزراگرت و بۆ جارێکیتر تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.
مەیدانی حەیوانان، پشت تەپ، بەری باخی شایگان، کانی سۆفی تەها، کانی مام قەمبەران، سێ ئاشان، مەحموودکان، تەپەی قازی، سەربەرداش، باخی سیسە و ئەسحابە سپی، ئەو گەڕەک و شوێنانەی شاری مەهابادن کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە.