![](/weney-mallperr/9170.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ چەندەمین جار لە شارەکانی سەقز، مەریوان، کامیاران و سنە چالاکییان بەبۆنەی ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبەکەیان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لەم شوێنانە چالاکی ئەنجام دراوە:
سنە
ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات و رێبوارانی رێگای پێشەوا قازی لە گوندەکانی \'\'شیان و تەوریوەر\'\' بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە بۆ چەندەمین جار لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.
کامیاران
تێکۆشەرانی دێموکراتپەروەر لە ناوچەی \'\'بێڵەوار\'\' سەربە شارستانی کامیاران، لەسەر بەرزایی \'\'کوچک چەرموو\'\' بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ئاگریان کردەوە.
سەقز
رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ لە چەندین گەڕەكی شاری سەقز بەبۆنەی ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بە نووسینی دروشم و هەڵواسینی تراكت و پووستێری تایبەت بەو یادە بە شێوەی بەربڵاو بەڕێوەچوو.
شاناز، شەهرەکی سیلۆ، سبوورئاوا و قەرەچیئاوا، ناوی ئەو گەڕەکانەی شاری سەقزە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.
مەریوان
تێکۆشەرانی نەتەوەی کورد لە بێساران، نجێ، هوویە و سەرهوویە، بە کردنەوەی ئاگر لەسەر بەرزایییەکان، رێزیان لە ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەرزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گرت.