کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو + وێنە

18:43 - 19 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغاتی بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە نەغەدە، شنۆ، سەوڵاوا، سنە، سەقز، ئورمیە و مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەڕێوەبردووە.

مەهاباد

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شاروێران بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوون دوکتور قاسملوو چالاکییان بەڕێوە برد.

رێگای دارلەک، گوندەکانی لەج، خوڕخوڕە، گاپیس، حاجی خۆش، ترشەکان، کیچ ئاوا و سێ‌ڕێیانی ترشەکان، ناوی ئەو شوێنانەی سەربە شارستانی مەهابادە کە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بە شێوەیەکی بەرین چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە.

ئورمیە

لە شاری ئورمیە ئەندامانی حیزبی دێموکرات بۆ چەندەمین جار چالاکییان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لە گوندی ژار ئاوا و دەوروبەری و هەروەها تێکڕای کۆڵانەکان و بازاری ئەو گوندە چالاکییان بە نووسینی دروشم بەڕێوە برد.

سەقز

رێکەوتی ١٧ و ١٨ی پووشپەڕ ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیدا لە شاری سەقز بە شێوەیەکی بەرین چالاکییان بەڕێوە برد.

نووسینی دروشم لەسەر کۆڵان و شەقامەکانی نێو شاری سەقز بەم شێوەیە بوو:

گەڕەک و شەقامەکانی نەشمیلان، کوشتارگا، کوشتارگای قەدیم، روودەکی، فەلەکەی نەخۆشخانەی تەئمینی ئیجتماعی، شارەکی گوڵان، شارەکی فەرەنگییان و بەشێک لە ئازادگان.

هەروەها لە شارەکی دانشگا، بەهارستان و شەقامی سەعدی، سیلۆ، کەریم ئاوا، شاناز و حەماڵ ئاوا ناوی بەشێکی دیکەی ئەو شوێنانەی شاری سەقزە کە چالاکییان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە تێدا ئەنجام دراوە.

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە شێوەیەکی بەرین لە ئاستی شاری سەقزدا دەنگی داوەتەوە، بە چەشنێک کە دەست و پێوەندی و مەئموورانی رێژیم کەوتبوونە جموجۆڵ.

لەو پێوەندییەدا رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ هێزەکانی رێژیم دەستیان بەسەر مۆتۆری هاووڵاتییاندا گرتووە و بە تێکڕای دووکانەکانیان راگەیاندووە کە هەرکەس \'\'رەنگی ئیسپرەی\'\' دەکرێ، دەبێ ناونیشانەکەی وەربگرن و رادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی بکەن.

بەپێی ئەم راپۆرتە، رێژیم لە شوێنە گشتییەکان کامێراکانی چالاک کردووە و بە دانانی گەشتی شەوانە و روژانە لە کۆڵان و شەقامەکاندا هەوڵی چاوترسێن کردنی هاووڵاتییانیان داوە.

بەو حاڵەشەوە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و رێبوارانی رێگای شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە برد و بە گەرمی لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیی لێ کرا.

سنە

رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنەی خوێناوی دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و تراکت و پووستێری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بڵاو کردەوە.

ترمیناڵی تاران، شارەکی زیبا، شەقامی ئەدەب، بەهاران فازی ١ و ٢، دەوروبەری زانینگەی کوردستان، ئاموزش و پەروەرشی ناحیەی ٢، دەفتەر فەننی، حاجی ئاوا، مەیدانی کووهنەوەرد، شەقامی دوکتور قاسملوو، کۆڵانەکانی قەتارچیان، شەقامی غەفوور، شارەکی سەعدی فازی ٢، سەرتەپۆڵە، کۆڵانەکانی فەیزئاوا و مزگەوتی جامیعە، ناوی ئەو شوێنانەیە کەلە شاری سنە چالاکییان تێدا بەڕێوەچووە.

هەروەها ئەندامانی حیزب نزیک ٥٠٠ کورتە نامەیان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بۆ هاووڵاتییان ناردووە.

سەوڵاوا

ئەندامانی حیزب لە گوندەکانی نگڵ، چەشمیدەر، بەرقڕوو، سێ‌ڕێیانی لەنگەرێز، جاددەی سنە بۆ مەریوان، سێ‌ڕێیانی بێساران و ژان و گوندی بۆڕیەر، رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە بردووە.

شنۆ

رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی ئەندامانی حیزبی دێموکرات تێکۆشەرانی ئازادیی کوردستان، لە ناوچەی دەشتەبێڵ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە گوندەکانی سێ کانی، سیاوان، سێ‌ڕێیانی سێ کانی، هۆتێل و میوانخانەکانی عەینە رووم، کانی سپی، گرکە گوور و گوڵ ماوەران، لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە بە تراکت و پووستیری تایبەتیی ٢٢ی پووشپەڕ خەمڵێنرا.

نەغەدە

تێکۆشەران و دۆستانی دێموکرات لە نێو شاری نەغەدە بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدانی ڤییەن چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.

شازدە دەزگا، فەرەنگیانی کوردان، دەوروبەری مزگەوتی ئەمیر حوسێنی، میدانی فووتباڵی کاویان، شەقامی ئیسماعیل ئاباد و دەوروبەری مزگەوتی حاجی عەزیز، ناوی ئەو شوێنانەیە کە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.