کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەردەشت چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بە بۆنەی کرانەوەی تیشک تیڤی بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەشەمە، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی "هوملیـ"ـی سەر بە شاری سەردەشت، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بۆ پشتیوانیکردن لە خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات و هەروەها کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک و پێشوازی لە نەورۆزی کوردەواری بەڕێوە برد.
ئەو چالاکییانە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی تیشک تیڤی و هەروەها نووسینی دروشمگەلێک وەک: "ڕاسان، حدکا، قاسملوو" بەڕێوە چوو.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئهندامان و لایهنگرانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، شهوی دووشهممه، لهسهر سێشهممە، ٢٧ـ ٢٨ی ڕەشەممە، له شاری سهقز، به بۆنهی نهورۆزی كوردهواری و دهسپێكردنهوهی تهلەفزیۆنی تیشک، چالاكیی بهرینی تهبلیغییان بهڕێوه برد.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی ڕەشەمە، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شوێنە گشتییەکاندا بەپیریی نەورۆزی کوردەوارییەوە چوون و بانگەشەیان بۆ سەمای ئازادیی نەورۆز کرد، ڕۆڵەکانی دێموکرات، ئاڵای ڕەنگینی کوردستانیان لە هەموو دەروازەکانی شارەدێی "دزە" لە بەرزایییەکاندا و لە بەرچاوی پڕ لە تامەزرۆیی و خۆشەویستیی خەڵکی ناوچەکەوە هەڵ کرد و وەک چەپکی ئاگری نەورۆز بەگژ چاوی نەیاران و دوژمنانی ماف و ئازادییەکانی کوردستانەوە چوون. ئاڵاکان لەو شوێنانە دەشەکانەوە کە میوانگر و شوێنی ئاپۆڕای خەڵکی دزەو دەوروبەر بوون.