کوردستان میدیا: ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە شاری کرماشان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١١ی بانەمەر، ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و بەردەوامی خەباتی ڕاسان چالاکی تەبلیغییان لە شاری کرماشان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا، لە تاقەوەسانی شاری کرماشان، تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمگەلێکی وەک: ١١ی بانەمەر، ڕۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد پیرۆز بێت، ڕاسان بەردەوامە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها به بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە ماوەی ڕابردوودا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەردەوام لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات و هێزی پێشمەرگە چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ئەم چالاکییانە ڕێژیمی ئێرانی وەزاڵە هێناوە.