کوردستان میدیا: ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سەقز، بە بۆنەی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
شه‌وی هەینی، ٣٠ خاكه‌لێوه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له شاری سه‌قز و چه‌ندین گوندی ئەو شارەدا، چالاكیی به‌رینی ته‌بلیغییان به دژی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران به‌ڕێوه برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، تراكت و پۆستێری تایبه‌ت به "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، کە لە لایەن ده‌زگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە بڵاو کرابووە، لە نێو شاری سەقز، لە شوێنەکانی وەک:كه‌ریماوا، پشتی سه‌رقه‌بران، سه‌عدی، شاناز، ساڵحاوا، سیلۆ، نه‌شمیلان، كانی ههیاسبهگ، حاجی‌ئاوا، ئوستاد شیرازی، ٣٢ مێتری، شاره‌كی گوڵان، شاره‌كی ئازادگان، قوتابخانه‌ی فارابی، ڕوودهكی، حافز و گه‌ڕه‌كی ماڵی ئیمام جومعه و هەروەها لە گوندەکانی: چۆمه‌ڵوو، تۆمارقامیش، به‌رچه‌م، قشڵاقی ڕه‌زاو، كولتهپهی جانگیرخان بڵاو کردەوە.
هاوکات، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە گوندی تەوریوەر، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکوشەرانی دێموکرات لە گوندی تەوریوەر، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بە دانانی جامانە و گوڵی شلێر، و بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید ئەفشار سوورەبوومە و شەهید مەهدی تەوریوەری چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامانی حیزب بەم چالاکییە، ئەو ڕاستیەییان دووبارە سەلماندەوە، کە بیر و ڕێبازی شەهیدان بۆ هەمیشە لە یادماندایە و هەتا وەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانیان لە خەبات و تێکۆشان دەست هەڵ ناگرین.