ک/مــــــــــیدیا: ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی دۆڵی ورمێ چالاکی به‌رینی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه بردووه و له زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا ئاڵای کوردستانیان هه‌ڵکردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 10ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌ی دۆڵی ورمێ به بۆنه‌ی ته‌حریمی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران، به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و پۆستێر و به‌یاننامه و راگه‌یاندراوی کومیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، چالاکیی ته‌بلیغاتییان به‌ڕێوه برد.
ئه‌و شوێنانه که چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا به‌ڕێوه چووه بریتین له:
گونده‌کانی ناسر ئاباد، ژار ئاباد، شیتان ئاباد، سامورتێ، دزێ، داش ئاغڵ و دووکان و قاوه‌خانه‌کانی دزێی دۆڵ له‌سه‌ر رێگای ورمێ ــ مه‌هاباد و به درێژایی رێگای ترانزیتیی ورمێ ــ مه‌هاباد.
هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ناوچه‌ی دۆڵ ئاڵای کوردستان هه‌ڵکراوه.