کوردستان میدیا: لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، چەندین گوندی ئەو ناوچەیە خاوێن کرانەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان لە گوندەکانی ناوچەی ئەو شارە، کۆمەڵێک چالاکیی بۆ پاراستنی ژینگە بەڕێوە چوو.
ئەو چالاکییە لەژێر ناوی "دێتەکانی" بەڕێوە چووه و چەندین گوندیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردووەتەوە.
چالاکانی ژینگەپارێزی و خەڵکی بەشدار لەو چالاکییەدا بە دروشمی "نەورۆزمان ژینگەیەکی خاوێنە" لە پاراستنی ژینگەدا ئەرکی خۆیان بەڕێوە بردووە.
چالاكانی ژینگەپارێز لە كوردستان تەنیا ئەركی خاوێن كردنەوە و پاک ڕاگرتنی ژینگەیان لە ئەستۆ نییە، بەڵكوو بە بەردەوامی پێش بە ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی كوردستان بگرن.
خاوێن كردنەوەوی ژینگە بە بەردەوامی، واز هێنان لەڕاوكردن، سووتاندن و شكاندنی چەكی ڕاو و قەفەس و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگری دارستانەکان، ئەو چالاکییانەن که ناوەندە ژینگەپارێزییەکان لە كوردستان بەڕێوەیان دەبەن.