کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزب بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بەردەوامە

16:43 - 16 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە و ناوچەکانی شامات، چۆمی مەجید خان و پیر محەممەد چالاکییان بەبۆنەی رۆژی ١٠ی خاکەلیوە بەڕێوەبرد.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچوو، بریتین لە:


ناوچەی چۆمی مەجید خان، شامات و پیر محەممەد

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە ئاوایی‌یەکانی قەرەگۆل، سەرچنار، قەباکەندی، حاجی لەک، قەڵا، قارنجه، تازەکەند، پیرۆلی باغی، سریلاوا، ئاغڵیان و قەرەمووسالیان، سەر بەو ناوچانە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە.

ئەندامانی حیزب لەو گوندانە نامەی رێزلێنانی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتیان بۆ بنەماڵەی شەهیدان ناردووە.

نەغەدە

ئەندامانی حیزب بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان لە پشتی \'\'یوونس لیان\'\' لە شاخی \'\'عەزۆ\'\' سەربە شارستانی نەغەدە، ئاڵایەکی گەورەی کوردستان هەڵکرد و ئەمەش خۆشحاڵیی خەڵکی ئەو ناوچەیەی لێ کەوتەوە.

پاش هەڵکرانی ئەو ئاڵایە، یەکێک لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران خەڵکی گوندی \'\'کانی سپی\'\'ی ناوچەی شنۆ کە ناوی لای ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' پارێزراوە، ئاڵای کوردستانی سووتاند.

سووتاندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن ئەو دەست و پێوەندییەی رێژیمەوە، ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەکەی لێ کەوتەوە.