کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە مەهاباد بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بەردەوامە

15:46 - 17 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە لە ئەنجام دانی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و بە تایبەت لە گوندی قەرەقشڵاق، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە بە بڵاوکردنەوەی سی‌دی و ناردنی نامەی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب بۆ بنەماڵەی شەهیدان ئەو چالاکییانەیان ئەنجام داوە.
چالاکیی ئەندامانی حیزب لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، خۆشحاڵیی هاووڵاتییان و بنەماڵەی شەهیدانی لێ کەوتووەتەوە.