کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزب لە کوردستان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ+وێنە

20:14 - 18 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان حیزب لە شارەکانی کوردستان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزب لە شارەکانی پیرانشار، ئورمیە، بۆکان، نەغەدە، مەهاباد، دیواندەرە، سنە، کامیاران، پاوە، جوانڕۆ، سەلاس باوەجانی، داڵەهوو و گیلانغەرب، چالاکییان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە برد.

گیلان غەرب

تێکۆشەرانی دێموکراتپەروەری رێگای رزگاریی کوردستان بە نووسینی دروشم، بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی حیزب لە زانینگەی پەیام نووری گەیلان غەرب بە نووسینی دروشمەکانی \'\'مەرگ و نەمان بۆ تیرۆریزم، بژی رێبازی قاسملوو، بژی کوردستان\'\' چالاکییان بەڕێوە برد و پەیمانی ئەمەگ و وەفایان لەگەڵ کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدانی کوردستان دووپات کردەوە.

پاوە

رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێبوارانی رێبازی قاسملوو و شەرەفکەندی لە شاری پاوە و دەوروبەری بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ، نووسینی دروشم لە شوێنە گشتییەکانی شار و جادەکانی دەوروبەر، بڵاوکردنەوەی CD و فایلی تایبەتیی ئەو رۆژە، چالاکییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی شاری پاوە کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە:

رێگای سەرەکیی پاوە ــ نەوسوود، جادەی کەمەربەندی، دەرەنیشە، پارکی کۆمەکاڵ، گەڕەکی فەرهەنگیان و زەمین شەهری.

بۆکان

رێکەوتی ١٥ و ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری بۆکان و دەوروبەری چالاکیی تابلیغیی ٢٢ی پووشپەڕ بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەتیی کومیسیۆنی تشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

مەجتەمەعی فەرهەنگی هونەریی پارکی میللەت، فەلکەی فەرمانداری، شەقامی وەرزش، شەقامی سەقز، شەقامی ئینقلاب، پاساژەکانی حەمامی کۆن، قەڵای سەردار، سەرچەشمەی ئومید، عەبباسی و چوارڕێیانی شارەداری و هەروەها گوندەکانی داشبەند، ناچیت، عەلی ئاوا، شێخلەر، کەرێزەی مەحموود ئاوا و قەرەکەند، ناوی ئەو شوێنانەی شاری بۆکان و دەوروبەریەتی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا ئەنجام دراوە.

لە یادی شەهیدانی ڤییەندا ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شارە دێی گامیشگۆلی، ئاڵای شینی ئاسمانییان لە زۆربەی گەڕەکەکانی ئاوایی هەڵکرد و لە تیکڕای دووکان و سەر کاناڵی ئاوایی تراکت و پووستیری تایبەتی کومیسیۆنی تەشکیلاتیان بڵاو کردەوە.

هەروەها ئەندامانی حیزب لەسەر بەرزایی کێوی قەبرستان، ئاڵای کوردستان و ئاڵای شینی ئاسمانییان هەڵکرد.

مەهاباد

تێکۆشەرانی راستینی رێبازی دێموکرات رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ناوچەی چۆمی مەجید خان لە گوندەکانی \'\'قەباخکەندی، سەرچنار و قەرەگۆل\'\' بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو، تراکت و پووستێری تایبەتیان بە شێوەیەکی بەرین بڵاو کرەوە.

ئورمیە

لە ئورمیەی دێموکراتپەروەر، بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدکرانی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە شێوەیەکی بەرین تراکت و پووستێری تایبەتی و وێنەی شەهید دوکتور قاسملوو بڵاو کرانەوە.

رۆژی یەکشەممە لە درێژەی کار و چالاکیی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی لە شەقامی ساحیلی بەرانبەر ئیدارەی ئیتلاعات، شێخ تەپە، پارکی جەنگەڵی، شەهر چای، شەهرەک ئازادکان ژمارە ١ و ژمارە ٢ و فەلەکەی پۆلیس را، چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە رۆژی دووشەممە لە گوندەکانی کوکێ، تومەتەر، تۆپز ئاوا، مەحموود ئاوا لە ناوچەی باراندۆز و گوندەکانی قاسملوو، بەرۆژۆک، گوندی مام برایم، گوندی شێرە و سێلان سەربە ناوچەی گەلی قاسملوو، تراکت و دروشمی ٢٢ پووشپەڕ بڵاو کرانە و ئاڵایەکی گەورەش لە چیای نژدەرێ بەرانبەر ناوچەی قاسملوو هەڵکرا.

دیواندەرە

له شاری دیواندەرە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات رۆژی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی چالاکی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

هەر بەم بۆنەوە له شەقام و کۆڵانەکانی شاری دیواندەرە به بڵاوکردنەوەی تراک و پووستێری تایبەتیی حیزب ئەو چالاکییانەیان بەڕێوە برد: ١٦متری، ئازادەگان، ئەندێشە، بەهاران، فازی ١، ٢ و ٣، بان پارک، ساحیلی و چوار باخ.

کامیاران

نەخۆشخانەی سینا، شەقامی بەهەشتی، شەقامی ئەسەد ئابادی، شەقامی سەلاحەدین ئەیووبی، رێگای کرماشان، رێگانی سنە، بەرانبەر فەرمانداری و شارەوانیی کامیاران، کۆڵانەکانی ١٢ میتری و شارەکی بێعسەت، ناوی ئەو شوێنانەیە کەلە شاری کامیاران چالاکییان تێدا بەڕیوەچووە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ چەندەمین جار لە کامیاران چالاکییان لەم شوێنانە بەڕێوە برد: دەوروبەری فەرهەنگسەرا، شەقامی دوکتور قاسملوو، مەیدانی شافیعی و جاددەی ئەلک.

پیرانشار

رێکەوتی ١٦ و ١٧ی ١٣٩٣ی هەتاوی تێکۆشەرانی ماندوویی نەناسی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و تراکت و پووستیری تایبەتیی کومیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەم شوێنانە بڵاو کردەوە:

زانینگەی پەیام نوور، پارکی ترمیناڵی پیرانشار، مزگەوتی تازەی جامیعە، جاددەی شیناوێ ــ پیرانشار، قوتابخانەی شیناوێ، فەلکەی قورئان، فەلکەی ساعەت، شەقامی بەناوی ئیمام، شەقامی مەولەویی شەرقی و غەربی، کەمەربەندیی کۆنەلاجان، پێش درگای دادگا، فەلەکەی بەناوی ٢٢ی بەهمەن، پۆمپی گاز، مزگەوتی جامێعەی کۆن، ئیدارەی بەرق، شەقامی سەنعەت، فەرمانداری، دەوروبەری تەلاری پەیوەند، شەقامی سەید قوتبی غەربی، مزگەوتی چوارڕێیانی نەبی، شەقامی مەلا رەزا، کەمەربەندیی کۆنە خانێ، دەوروبەری مزگەوتی نوور، زەمینەکانی پاداش، مزگەوتی کۆنی جامیعەی شیناوێ و مەدرەسەی مەحموود قادری.

هەروەها لەم گوندانەی سەربە شارستانی پیرانشار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە:

بندرێ، کەلەگین، دربکە، شنۆ زەنگ، کارخانەی قەند، کێلێ، بەلەبان، ئەندێزێ، گردکشانە، سەرووکانی، پەسوێ و خورینج.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی لە رێگای سنووری تەمرچین ئاڵایەکی گەورەی شینی ئاسمانیان هەڵکرد.

داڵەهوو

رێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی لە گوندەکانی شارستانی داڵەهوو چالاکیی تەبلیغی لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەت بەڕێوەچوو.

ئەو گوندانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچوو بریتین لە:

تەنوورە، دێ کۆنە، کەنە هەڕ، دیچامی، بیامە، بڕوەند، زاوڵە، بیینەر، گەورە جۆ، دۆشە مییان و باوە کۆسە.

سەلاس باوەجانی

تێکۆشەرانی دێموکراتپەروەری رێبازی پێشەوا قازی، لە گوندەکانی شارستانی سەلاس باوەجانی چالاکییان بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا ئەنجام درا بریتین لە: دەربەند سیمینە، قوڵقوڵە، هەرمەیان، زریسک، دێ رەش و ناراو.

نەغەدە

رێکەوتی ١٥ و ١٦ی پووشپەڕ لە گوندەکانی شارستانی نەغەدە چالاکیی تەبلیغیی ٢٢ پووشپەڕ بەڕێوەچوو.

سێلەکە، کەرێزە، چۆمەڵان، ئاڵبڵاغ، دایم ئاو، ماسوێ، بەیرە مۆغە، کانی بەرد، قاڕنێ، گەڵوان، گەرگوولی سەرێ و خوارێ، کانی بوداغ و کانی مەل، ناوی ئەو گوندانەیە کە بەبۆنەی ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و شەهید عەبدوڵڵا قادری ئازەر، لەلایەن ئەندامانی حیزبەوە چالاکییان تێدا بەڕێوەچوو.

سنە

رێبوارانی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان، رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ لە شاری سنە دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغی و لەم شوێنانە تراکت و پووستیری تایبەتیان بڵاو کردەوە.

بلواری کوردستان، کانی دووشان، شەقامی نمەکی، ئاغەزەمان، بەردەشت، گەلە خان، بلواری بەناوی جانبازان، تەپەی بەهار مەست، پیر محەممەد، ئاسیاوی فەرزانە، شەقامی سیرووس، چوارڕێیانی سیرووس، بلواری ٢٨ی دەی، چوار باخ، شەقامی تەختی و شەقامی بەناوی شەهیدان، ناوی ئەو شوێنانەیە کە ئەندامانی حیزب چالاکییان تێدا ئەنجام داوە.

جوانڕۆ

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری جوانڕۆ رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغییان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پووستێری تایبەتیی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە برد.

گەراجی گشتیی کرماشان و دەوروبەری، شەقامی دوکتورەکان، شەقامی دوکتور قاسملوو، دەروازەی شار، پارکی گشتی، بەردەم سەرتاشخانە، دەوروبەری بنکەی پۆلیس و هەروەها لە گوندەکانی شروێنە، ئالیاوا، کانی گەورە، کانی پیڵایی، کۆڵسە، بازان و بیاشۆش ناوی ئەو شوێنانەی شارستانی جوانڕۆیە کە چالاکی بەبۆنەی ٢٥مین ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو بەرێوەچووە.