کوردستان میدیا: لەگەڵ نزیک بوونەوەی ٢٢ی پووشپەڕ ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی پەیمانی وەفاداری خۆیان لەگەڵ رێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات هاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵیادی تێرۆرکردنی ڕێبەری ناوازەی گەل د.قاسملوو بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پوستێر و نوسینی دروشم چالاکی تەبلیغیان لە شارەکانی ورمێ و پیرانشار ئەنجام دا؛ شوینەکان بریتین لە:
ورمێ
"گوندەکانی گردیک ناسر، حەفت ئاباد، سێ گردکان و شەقامی سەرەکی ورمێ- زیوە"
پیرانشار
"شەقامی پەسوێ، سێ ڕێیانی کانی مەلا، گوندی شنۆزەنگ، گردکشانە"