کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣٨ چالاکی مەدەنی و سیاسیی ئێران نامەیەکیان بۆ سەرکۆماری نوێی ئامریکا نارد

18:17 - 14 رێبەندان 2720

ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنیانە لەو نامەیەدا دوایان لە "جۆ بایدن" سەرکۆماری نوێی ئامریکا کردووە کە گوشاری دیپلۆماتیک، سیاسی و ماڵی لەسەر ڕێژیمی ئێران زیاد بکات.

لەو نامەیەدا داوا لە سەرکۆماری نوێی ئامریکا کراوە کە پشتیوانیی لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا لە ئێران بکات.

هەروەها لەو نامەیەدا ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی دوو ساڵ پێش لە ئێران و سەرکوتی خوێناویی خەڵکی بێ تاوان کردووە و نووسیویانە ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای لە ناوچووندایە.

نووسەرانی ئەو نامەیە باسیان لە خواستەکانی خەڵکی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە سیستمێکی دێموکراتیک و سێکۆلار کە لەودا دەنگی هەموو خەڵک بەشێوەی یەکسان کردووە و داوایان کردووە هیچ توندوتیژییەک بەرانبەر بە خەڵکی ناڕازی نەکرێت.

کۆمەڵێک لە واژۆکەرانی ئەو نامەیە پێشتر لەبەر ئەوەیکە داوای دەست لەکارکێشانەوەی "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمیان کردبوو.