کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٣١ چالاکی مەدەنی و سیاسی داوایان له خەڵک کردووە هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکەن

12:14 - 28 بانەمەڕ 2721

٢٣١ چالاکی مەدەنی و سیاسی لە ٥٠ شار و ٢٥ پارێزگای ئێران بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەر ئاواڵە، ڕوو بە خەڵکی ئێران، داوایان کردووە بە یەکدەنگی هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکەن.

واژۆکەرانی ئەو نامەیە لە چین و توێژی جۆراوجۆری سیاسی و مەدەنی، کەمینە ئایینیەکان و بنەماڵەی قوربانییانی سەرکوتی ڕێژیم لە ئێرانن.

ئەو نامەیە لە ژێر ناو و نیشانی "یەکدەنگی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی و دەربازبوون لە توندوتیژیی ڕێژیمی ئێران بۆ دەسەڵاتی خەڵک لەلایەن خەڵکەوەیە.

ئامانجی ئەو نامەیە لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ١٤٠٠، تێپەڕین لە سەرکوت و چەوسانەوە بۆ ئاشتی و تەبایی، لە نیزامی ویلایەتی فەقیهـ، لەپێناو بەدەستهێنانی "یاسایەکی بنەڕەتیی دێموکراتیک و سکۆلار و بۆنتیاتنەر بەپێی بڵاوکراوەی مافی مرۆڤه.

هەروەها ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕۆژی ١٨ی بانەمەڕ لە بەیانییەیەکدا، داوای لە خەڵکی کوردستان و ئێران کرد، شانۆی هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکەن.

لە لایەکی دیکە زۆربەی کەمپەینەکانی دژ بە ڕێژیمی ئێران بە دروشمی "دەنگ نادەم" چالاکی دەکەن.

مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی سێزدەهەمین شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ئێران بەڕێوە دەچێت.